Erbil 38°C چوارشەممە 26 ئاب 01:35

دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ئاگر له‌ گه‌نم و جۆی جووتیارانی کوردی قه‌زای مه‌خمور به‌ردرا

هاووڵاتییان له‌ مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ داوای هاوكاری و به‌هاناوه‌چوونیان كردووه‌
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ئاگر له‌ گه‌نم و جۆی جووتیارانی كوردی قه‌زای مه‌خمور به‌ردرا
کوردستان TV
100%

سووتاندنی ده‌غڵ و دان و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ جووتیارانی كورد له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ئاگر له‌ گه‌نم و جۆی جووتیارانی كوردی قه‌زای مه‌خمور به‌ردرا. 

به‌ پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له‌ ھەردوو گوندی پاڵانیان و گرەسۆری سنووری قه‌زای مه‌خمور ئاگر له‌ ده‌غڵ و دانی جووتیارانی كورد به‌ردراوه‌ و به‌ هۆشیه‌وه‌ دووكه‌ڵ ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی داپۆشیوه‌ و هاووڵاتییان له‌ مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ داوای هاوكاری و به‌هاناوه‌چوونیان كردووه‌. 

هه‌روه‌ها به‌ره‌به‌یانی دوێنێش زیاتر له‌ چوار هه‌زار دۆنم لە دەغڵ و دانی گوندەکانی سەربیر و قەرەسالم، لە سنووری شارەدێی پردێ، ئاگریان تێپەردراوە. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.