به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین رایدهگهێنێت ، دوای بەدەست هێنانی زانیاری لەلایەن هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لەسەر ڕوداوێکی دزی کردن لەشاری ڕانیە کەسێک دەسگیرکرا کە بە ڕەچەڵەک عەرەبە بەناوی ( م . ا ) تەمەن26 ساڵ لەڕەگەزی نێر
پۆلیس ده‌شڵێت كه‌سه‌كه دانیشتوی شاری ڕانیەیە لەکاتێکدا دەسگیرکراوە کە خەریکی کردنەوەی دەرگای ئۆتۆمبیلێک بووە کەلەبەردەم دەرگای ماڵی خاوەنەکەی ڕاگیرابوو
هه‌روه‌ها پۆلیسى راپه‌رین رایدهگهێنێت ، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی‌نا بە تاوانەکەیدا کە ویستویەتی ئۆتۆمبیلەکە بدزێت مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و بەپێی مادەی446 ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە .
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.