دره‌نگانی شه‌وی رابردوو به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ له رێگه‌ی دهۆك ـ هه‌ولێر پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له شوێنی رووداوه‌كه رایگه‌یاند، نزیك كاتژمێر 12ی شه‌وی رابردوو له ئۆڤه‌رپاسی باعه‌درێ، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی دهۆك بۆ هه‌ولێر، ئۆتۆمبێلێكی جۆری ته‌كسی و ئۆتۆمبێلێكی هیوندای سانتافی خۆیان بهیهكداكێشاوه و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و پێنجی دیكه‌ش برینداربوونه و برینی برینداره‌كانیش سه‌خته.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.