ئاژانسی ناسای ئه‌مریكا ئاشكرای كردووه كه له‌به‌رواری 10-6-2019 كه ده‌كاته رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ، دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی سه‌رنج راكێش رووده‌دات و هه‌ركه‌سێك ده‌توانی به‌چاوی خۆی بیبینێ.
دیارده‌كه‌ش له‌وكاته‌وه ده‌بێت كه هه‌ساره‌ی موشته‌ری رووبه‌رووی زه‌وی ده‌بێته‌وه‌و ده‌گاته نزیكترین خاڵی زه‌وی.
له‌وكاته‌شدا هه‌ساره‌ی موشته‌ری به تیشكی خۆر ده‌گه‌شێته‌وه‌و له‌كاته‌كانی شه‌ودا زیاتر گه‌شاوه ده‌بێت.
شایانی باسه دیارده‌كه ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌و كاته‌ی هه‌ساره‌ی موشته‌ری و خۆر له‌سه‌ر یه‌ك هێڵ ده‌بن له‌گه‌ڵ زه‌وی.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سی بی سی نیوزی ئه‌مریكی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.