بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌مریكا زانیاری هه‌واڵگری به‌ده‌ست گه‌یشتووه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه گوایا سعوودیه به هاوكاری چین به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستیكی خێرا كردووه.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن به پشتبه‌ستن به سێ سه‌رچاوه‌ی نزیك له بابه‌ته‌كه رایگه‌یاندووه كه حكوومه‌تی ئه‌مریكا زانیاری هه‌واڵگری به‌ده‌ست گه‌یشتووه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه سعوودیه به هاوكاری چین به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رنامه‌ی موشه‌كی بالیستیكی خێرا كردووه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له سه‌ره‌تاوه ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییه‌ی به ئه‌ندامه گرنگه‌كانی كۆنگرێس نه‌داوه، ژماره‌یه‌ك له كۆنگرێسمانه دیموكراته‌كان له شوێنی دیكه‌وه ئه‌و زانیارییه‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه و، به‌هۆی نادیدهگرتنیشیان ئێجگار توڕه بوون.
به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه نهێنییه‌كه سعوودیه له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا شتی له چین كڕیووه بۆ ژێرخانی مووشه‌ك و پێشخستنی ته‌كنه‌لۆژیا.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ژماره‌یه‌ك له كۆنگرێسمانان نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیووه له‌و كارانه‌ی سعوودیه و هۆشدارییان داوه له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.