له‌میانی یاری دۆستانه‌ی تۆپی پێی نێوان هه‌ڵبژارده‌كان، هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی ڤه‌نزوێلای میوانی برده‌وه، یاریه‌كه له یاریگای مێرسیدیس بێنز له شاری ئه‌تلانتای ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو
له خوله‌كی هه‌ژده‌دا، یاریزان جۆن مۆریلۆ گۆڵێكی بۆ ڤه‌نزوێلا تۆماركرد، له وه‌ڵامی ئه‌م گۆڵه‌شدا، مه‌كسیكیه‌كان زنجیره‌یه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی ڤه‌نزوێلا، تا له خوله‌كی سیی و دوودا، یاریزان ڕۆبێرتۆ ئه‌لڤارادۆ گۆڵی به‌رامبه‌ری مه‌كسیكی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی پهنجاوچواریشدا، یاریزان ڕۆدۆلفۆ پیزارۆ مه‌كسیكی كرده خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م، دواتر یاریزان ئه‌ندرێس گواردادۆ گۆڵی سێیه‌می مه‌كسیكی له خوله‌كی حه‌فتاوشه‌ش تۆماركرد، جێگای باسه مه‌كسیك خۆی بۆ پاڵه‌وانێتی جامی زێڕینی كۆنكاكاف ئاماده‌ده‌كات و ڤه‌نزوێلاش له ئاماده‌كاریدایه بۆ پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مه‌ریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.