له‌هۆتێلێكی نزیك یانه‌ی سڤیلیه ده‌سته‌ی كارگێری ئه‌و یانه‌یه جۆلین لۆپێتیگی ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی پێشكه‌ش به راگه‌یاندنه‌كان كرد
به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یانه‌ی سڤیلیه‌و به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه لۆپێتیگی ئیسپانی وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێی سڤیلیه پێشكه‌ش به میدیا‌كان ناسێندرا، ده‌ستپێكی كاروانی ڕاهێنه‌رایه‌تی لۆپێتیگی بۆ وه‌رزی دووهه‌زاروسێ دووهه‌زاروچوار ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك ئه‌ركی ڕاهێنانی یانه‌ی رایۆڤالیكانۆی پێ سپێردرا، ئه‌و ڕاهێنه‌ره دوو رۆژ به‌ر له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ی ڕوسیا له راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا دوورخرایه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ریال مه‌درید، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی ده گه‌ڕی لالیگاو به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌ی شاهانه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
دوای وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی سڤیلیه، لۆپێتیگی دووپاتیكرده‌وه كه ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته‌گه‌ر له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی شایسته بۆ یانه نوێیه‌كه‌ی، ڕاهێنه‌ره‌كه گوتیشی، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له مێركاتۆی هاوینه پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه دروست بكه‌ین تا به‌ئاسانی له ركابه‌ریه‌كان دوورنه‌خرێینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.