Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 10:46

وەزارەتی ئەوقاف لەسەر دیاری کردنی رۆژی جەژن روونکردنه‌وه‌ ده‌دات

شوێن بڕیاری هیچ لایەک نەکەوتوون
کوردستان TV
#7
100%

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند، لیژنەکەیان لە ئێوارەی ڕۆژى دووشەممە مانگیان بینیوە بۆیە ڕۆژی سێشەممەیان کردووە بە جەژن و شوێن بڕیاری هیچ لایەک نەکەوتوون.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئێمە وەک وەزارەت لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و ئیدارەی گەرمیان لیژنەی بینینی مانگمان هەیە و بۆ ئەم جەژنە  لە لیژنەکەی سلێمانییەوە پێیان ڕاگەیاندین کە مانگ نەبینراوە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر بینرابوو و تەنسیق بە لیژنەی باڵاوە کرا لە وەزارەت کە مانگیان بینیوە.

ئەوەشی تێدا هاتووە، دواتر وەزارەت پەیوەندیی بە وەقفی سونیی عێراقەوە کرد و ئەوانیش دوای کەمێک وەڵامیان دایەوە کە مانگیان بینیوە و، دواتر پەیوەندی بە وڵاتی سعودییەوە کراوە و لەوێش دڵنیایان کردینەوە کە مانگ بینراوە و ئێمەش دڵنیابووین و مانگیشمان بینیبوو، بۆیە بڕیارماندا کە جەژنە.

وەزارەتی ئەوقاف ڕاشیگەیاندووە، ڕەتیدەکەینەوە ئێمە دوای وەقفی سونیی عێراقی کەوتبین، بەڵکو خۆمان مانگمان بینیوە و دڵنیا نەبووینایە نەماندەکرد بە جەژن، چونکە بەرپرسیارێتیی دینییە و نابێت بڕیار لە خۆتەوە بدەیت.

ئەمەش لەکاتێکدایە چەند کەسێک لە فەلەکەک ناسان پێیان وابووە جەژن دەکەوێت ڕۆژی چوارشەممە.

پ: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.