Erbil 38°C سێشەممە 17 شوبات 21:29

جەیمس جێفری: ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش له‌ عێراق هه‌یه‌

جێفری: ژمارەیەكی زۆرى شانە نوستوەكانی داعش لە عێراق و سوریا هه‌ن
کوردستان TV
100%


نوێنه‌ری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا، لە ئەگەری سەهەڵدانەوەی رێكخراوی داعش لە عێراق هۆشداریداو رایگەیاند" لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر لە شانە نوستوەكانی ئەو رێكخراوە لە عێراق و سوریا جێگیرن".

جەیمس جێفری، نوێنه‌ری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا، له‌میانی لێدوانێكیدا لە په‌یمانگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لە واشنتن رایگەیاند" ئاماژە هەیە بۆ ئەگەری دووبارە سەهەڵدانەوەی رێكخراوی چەكداری داعش، كە  لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر لە شانە نوستوەكانی ئەو رێكخراوە كە بە هەزاران كەس مەزەندە دەكرێن، لە عێراق و سوریا جێگیرن".

ئاماژەی بەوەشكرد "ئەگەر پێكەوە رووبەڕووی شانە نوستوەكانی داعش نەبینەوە، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو رێكخراوە داهاتویەكی نزیكدا سەرهەڵبداتەوە"، وتیشی "لە ئێستادا ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەگەڵ هێزە هاوپەیمانەكانی ئەو وڵاتە، بە مەبەستی رێگریكردن لە نوێبونەوە و گەڕنەوەی داعش بۆ ناوچەكە هەوڵی تەواوی خۆیان دەدەن".

ئەو وتانەی جێفری لەكاتێكدایە، شانە نوستوەكانی داعش لە شارەكانی هەریەك لە وڵاتانی سوریا و عێراق، ناوبەناو چالاكی توندوتیژی ئەنجامدەدەن. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.