رۆژی پێنج شه‌ممه هه‌ریەك له وڵاتانی سعودیه و ئیمارات و نۆ‌رویژ له‌باره‌ی هێرشی سه‌ر كه‌شتیه نهوتههڵگرهكانیان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سكاڵایان تۆماركرد، به‌ڵام له ناوهێنانی ئێران وه‌ك وڵاتێكی هێرشكاری ئه‌و رووداوه خۆیان به دوور گرت.
ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند: ئه‌و سێ وڵاته له راپۆرته‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و چوار كه‌شتیه نه‌وت هه‌ڵگره له به‌نده‌ری فوجه‌یره‌ی عوممان، ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی ته‌واو رێكخراو و شاره‌زایانه بووه كه به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه له لایه‌ن هێزێكی حكومیه‌وه ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام له راپۆرته‌كه ناوی ئێران نه‌هێندراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مریكا راسته‌وخۆ په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ ئێران راكێشاوه و به هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و چوار كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره تۆمه‌تباری كردووه.
هاوكات چه‌ند رۆژ پێشتریش عه‌بدوڵڵا موعه‌لیم باڵیۆزی سعوودیه له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئێرانی به به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌و هێرشه ناوبرد و جه‌ختیشی كرده‌وه كه هیچ گومانێكیان له‌و باره‌وه نییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی سكاڵاكه‌ی ئه‌م سێ وڵاته‌دا هاتووه: ئه‌م ئۆپه‌ڕاسیۆنه له لایه‌ن تیمێكی راهێندراوی مه‌له‌وانی و به به‌له‌می تیژڕه‌و ئه‌نجامدراوه كه تێیدا مینی ده‌ریای جۆری " سه‌ده‌فی لكێندراو " به‌كارهێندراوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.