Erbil 38°C چوارشەممە 26 ئاب 04:43

په‌یامی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بۆ قوتابیانی پۆلی12ى ئاماده‌یى

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بۆ قوتابیان: تکایە تەنها بخوێنن وگوێ لە هیچ قسەوقسەلۆک مەگرن
په‌یامی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بۆ قوتابیانی پۆلی12ي ئاماده‌يي
کوردستان TV
100%

پشتیوان صادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا دڵنیایی دایه‌ قوتابیان له‌ سه‌ر ئه‌و سه‌رنج و تێبینیانه‌ی كه‌ باسی لێوه‌ ده‌كرێت .

له‌مباره‌وه‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ به‌ قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ لەسەر سەرنج وتێبینیەکانی ئێوەی خۆشەویست کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدەین لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی لێژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان وە بەڕێوەبەری ئەزموونەکان وە بەرپرسانی کۆنترۆل،بێگوومان سەرەڕای ئەوەی کە ئەم بابەتانەی ئەزموونەکان ڕاستەوخۆ هیچ پەیوەندی بە بەندەوە نییە ،وە هیچ کاتێک ئێمە تەداخولی کارەکانیان ناکەین،وە زۆر دلنیاین لە ئەزموون ودلسۆزی ئەم بەڕێزانەی بەرپرسن لەم کارانە ، بەڵام هەرچی سەرنج وتێبینیتان هەبووە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابووردوو گفتووگۆی ئەرێنی لەسەر دەکەین

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌ی گوتی : تکایە تەنها بخوێنن خۆشەویستان وە گوێ لە هیچ قسەوقسەلۆک مەگرن ،هەموو کەسێک تەنهامافی خۆی وەردەگرێت،ساڵانی ڕابووردووش لە کاتی دەرچوونی نەتیجەکان ڕوون دەبووەوە کە سەد لە سەد هەموو کەس تەنها مافی خۆی وەردەگرێت

 

 

سوهێل تاهیر .... كوردستان تیڤی

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.