ساڵح محه‌مه‌د عێراقی، كه‌سێكی نزیك له موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در ئاشكرای كردووه كه سه‌در بریاریداوه كه له ئێستاوه چیدیكه له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی به‌شداری له وتاری هه‌ینیدا نه‌كات.
هه‌روه‌ها عێراقی گوتی: به‌هۆی هه‌ندێك ره‌فتاری نامه‌سئولانه كه هه‌ندێك كه‌س واده‌بینن كه ئه‌مه هێمای عه‌شق و خۆشه‌ویستییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه له مزگه‌وتی كوفه له‌كاتی بوونی سه‌در له‌و مزگه‌وته روویدا، وه‌ك پیرۆز كردن و ماچكردنی مینبه‌رو وێنه‌ی سێڵڤی له‌گه‌ڵ سه‌درو گوێ نه‌گرتن له ئیمام و وێنه‌گرتنی سه‌در به‌بێ ئیزنی خۆی و ئاماده‌بوون له پێناو سه‌در نه‌وه‌ك له پێناوی خۆیان، بۆیه موقته‌دا سه‌در بریاریداوه چیدیكه ئاماده‌ی وتاری هه‌ینی نابێت.
گوتیشی: سه‌در هه‌وڵ ده‌دات له‌كاتی نوێژی هه‌ینی سه‌فه‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ی واجیبه شه‌رعییه‌كه‌ی له‌سه‌ر لابچێت، چونكه ئاماده‌بوونی له نوێژی هه‌ینی زیانێكی شه‌رعی له‌سه‌ر ئاماده‌بووان دروست ده‌كات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه /پێگه‌ی ته‌سریبات نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.