ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمەتباری روداوی کوشتنی گەنجەکەی چاڤی لاندو تەقەکەرەکانی نزیک سیتی سینەمایان دەستگیرکرد.
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهیهنن ،پاش ئهوهی لهسێیهم رۆژى جهژنى ڕهمهزان لەبەردەم پرۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند بەھۆی شەڕو دەمەبۆڵەی نێوان دو کەسەوە گەنجێک بەسەختی بریندارکراو دواتر لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن توانیان دو تۆمەتبار بەتۆمەتی کوشتنی گەنجەکە دەستگیربکەن.
پۆلیس دهشڵێت ، لەئێستادا تۆمەتبارەکان بەفەرمانی دادوەرو بەپێی مادەی ٤٠٥ لەیاسای سزادان بەندن و لەلایەن بنکەی پۆلیسی ئازادییەوە پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
پۆلیسى سلێمانى ئهوهش دهخاته ڕوو لەنزیک سیتی سینەما بەھۆی دروستبونی شەرو بەدحاڵی بون لەنێوان چەند کەسێکدا، لەلایەن دو تۆمەتبارەوە تەقەکراو لەئەنجامدا دو کەس برینداربون، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە توانرا لەماوەیەکی کەمدا ھەردو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر چەک و ئوتومبیلی تۆمەتبارەکاندا.
دهشڵێت ، لەئێستادا ھەردو تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی مادەی (٣١/٤٠٥) راگیراون و لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.