ئیدین هازاردی به‌لجیكی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی چێڵسی به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڕیال مه‌درید كرد‌و له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پێشكه‌شی هانده‌ران و میدیاكان ده‌كرێت
له‌مباره‌وه یانه‌ی ڕیال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی چێڵسی گه‌یشتۆته ڕێككه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی هازارد بۆ ڕیزی یانه‌ی شاهانه، هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه هازارد گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستوچوار له‌گه‌ڵ یانه ئیسپانیه‌كه واژووده‌كات، واش بڕیاره پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له ڕێوڕه‌سمێكدا له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له مه‌درید یاریزانه به‌لجیكیه‌كه به‌فه‌رمی پێشكه‌شی هانده‌ران و میدیاكان بكرێت، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیسپانیا، ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید بڕی سه‌دوسیی ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی بۆ مۆركردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هازاردی ته‌مه‌ن بیستوهه‌شت ساڵ خه‌رج ده‌كات -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.