به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیتاڵیا، یانه‌ی ناپۆلی هه‌وڵ ده‌دات ئیسكۆ ئه‌لاركۆن یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی ڕیال مه‌درید بگوازێته‌وه ڕیزه‌كانی
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی كۆریێری دیلۆسپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كه یانه‌ی ناپۆلی به ڕاسپارده‌ی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی هاتۆته ڕیزی ئه‌و یانانه‌ی هه‌وڵی مۆركردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسكۆ ده‌ده‌ن
به‌م دواییه‌ش ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید ئاماده‌یی خۆی بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی له تواناكانی ئه‌م یاریزانه ده‌ربڕیبوو ئه‌گه‌ر هاتوو ئۆفه‌رێكی گونجاوی پێشكه‌شبكرێت، واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ناپۆلی له هه‌وڵه‌كانی بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ئیسكۆ ڕووبه‌ڕووی ڕكابه‌ری له‌گه‌ڵ یانه‌كانی مانچسته‌رسیتی و یوڤێنتوس ببێته‌وه كه ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه گه‌ره‌كیانه سوود له تواناكانی ئه‌م یاریزانه وه‌ربگرن، هه‌مان ڕۆژنامه ڕوونیشیكرده‌وه كه ئیسكۆی ته‌مه‌ن بیستوحه‌وت ساڵ ئاره‌زووی جێهێشتنی یانه‌ی شاهانه ناكات و زێنه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ش نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری بێت، به‌ڵام ئیداره‌ی ڕیال به‌و ئومێده‌یه بره‌پاره‌یه‌كی باشی له فرۆشتنی یاریزانه‌كه ده‌ستكه‌وێت، بۆیه چاوه‌ڕوانی ئۆفه‌رێكی گرانبه‌هاو گونجاو له یه‌كێك له یانه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌وروپا ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.