ئه‌میر تركی فه‌یسه‌ل، سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری سعوودیه، هۆكاری فڕێدانی ته‌رمی ئوسامه بنلادن، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی قاعیده بۆ نێو ده‌ریا و ده‌ستگیر نه‌كردنی به زیندوویی ئاشكرا كرد.
ئه‌میر تركی له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی گفتوگۆییدا سه‌باره‌ت به هۆكاری هه‌ڵدانی ته‌رمی ئوسامه بن لادن بۆ نێو ده‌ریا گوتی: به پێی لێدوانی ئه‌مریكییه‌كان هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه ئه‌وان نه‌یانویستووه بنلادن هیچ مه‌زارێكی هه‌بێ و خه‌ڵكی له‌ده‌وری كۆببنه‌وه، چونكه پێیان وابووه ئه‌گه‌ر له زه‌وی بنێژرابایه ئه‌وا ده‌بووه شوێنێك بۆ سه‌ردانیكردن.
سه‌باره‌ت به هۆكاری كوشتنه‌كه‌شی گوتی: هیچ بۆچوونێكم سه‌باره‌ت به‌مه نییه، چونكه به‌پێی قسه‌ی ئه‌مریكییه‌كان ئه‌و كاته‌ی چوونه‌ته ژووره‌كه‌ی، بنلادن چه‌كی به‌ده‌سته‌وه بووه، بۆیه كوشتوویانه.
شایانی باسه ئوسمامه بن لادن له‌به‌ره‌به‌یانی 2/5/2011 له‌شاری ئه‌بوت ئاباد له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا و هێزێكی تایبه‌ت كوژرا و دواتریش ته‌رمه‌كه‌ی فرێدرایه نێو ده‌ریاوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.