سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوەكان لە پەرلەمانی عیراق سەلام شممەری ئاشكرایكرد، واژۆی پەرلەمانتاران بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو جوتیارانە كۆدەكرێتەوە كه كێڵگەكانیان لەلایەن ناحهزان و تیرۆریستانەوە سووتاوە.
سەلام شممەری لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی هەندێك پارێزگا بەخۆیانەوە بینی، ئاماژەن بۆ ئەوەی هەندێك لە شانە نوستووەكانی داعش دەستیان بە چالاكییەكانیان كردۆتهوه.
گوتیشی لیژنەكە دەست دەكات بە كۆكردنەوەی واژۆی پەرلەمانتاران بۆ قەرەبوكردنەوەی ئەو جوتیارانەی به هۆی سووتانی دهغڵ و دانیان زیانیان پێ گهیشتووه، گوتیشی، ئامانجیش لهم كاره قیزهوهنه لێدانی ئابوری عیراقه.
سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوەكان دەشڵێت، لە پەرلەمان كۆدەنگییەك هەیە لەسەر قەرەبوكردنەوەی جوتیاران و داواكردن لە حكومەت بۆ توندوتۆڵكردنی ئاسایش و هەواڵگری بۆ لێدانی تیرۆریستان و شانە نوستوەكان.
جەختی لەوەشكردووەتەوە، تەواوی پەرلەمانتاران لەگەڵ ئەوەن جوتیاران قەرەبوو بکرێنەوە.
لەماوەی رابردوودا چەند پارێزگایەكی عیراق سەدان هەزار دۆنم گەنم و كێڵگەی كشتوكاڵی سووتێنران.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.