ئه‌مڕۆ له 3 ته‌قینه‌وه‌ی جیاوازدا له ناو شاری كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری، حه‌وت هاووڵاتی بوونه قوربانی، كه زۆربه‌یان سه‌ر به هێزه‌كانی پۆلیسی فدراڵین.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی لەراگەیەندراوێكدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی حوەزیرانی 2019، رایگەیاندووە، له گوندی سهعدونییهی پارێزگاری كه‌ركووك، بۆمبێكی چێنراو به كاروانێكی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵیدا تهقینهوهتهوهو به‌هۆیه‌شه‌وه پۆلیسێك كوژراوه‌و دوانی تریش برینداربوون.
هاتووه، هه‌ر ئه‌مڕۆ له گوندی عهسرهیهی سه‌ر به كه‌ركووك بۆمبێكی چێنراو ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی و ئه‌فسه‌رێكی سه‌ر به پۆلیسی فیدراڵی كوژراون.
لەلایەكی دیكەوە هەر ئه‌مڕۆ بۆمبێكی چێندراو له گوندی حه‌مدانییه‌ی سه‌ر به قه‌زای حه‌ویجه به ئۆتۆمبیلێكی سه‌ر به فیرقه‌ی 3ی پۆلیسی فیدراڵه‌وه ته‌قیه‌وه، له ئه‌نجامدا ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به‌ناوی ئه‌حمه‌د هادی حه‌مود و هاووڵاتیێكی سڤیل، كه له نزیك شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه بوو، كوژران.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.