پۆلیسی دهۆك رایگەیاند، ئه‌مڕۆ ته‌رمی دلین وه‌لیدی 10 ساڵان له چه‌مێكی نزیك یاریگای دهۆك دۆزراوه‌ته‌وه.
موقه‌دم هێمن سلێمان به‌رپرسی راگه‌یاندی پۆلیسی دهۆك راگه‌یاند: دوای سێ رۆژ له بێسه‌روشوێن بوونی، ئەمڕۆ شەممە تەرمی دلین وه‌لیدی تەمەن (10) ساڵ دۆزرایەوە.
گوتیشی : له چه‌می خواره‌وەی یاریگای یانه‌ی دهۆك به كوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه، کە به شێوازێكی دڕندانه كوژراوه ته‌رمه‌كه‌ی شێوه‌ندراوه.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئه‌و كچه منداڵه ماوه‌ی سێ رۆژه له‌ماڵ چووبووه ده‌ره‌وه‌و هیچ هه‌واڵێكی نه‌بووبوو.
رونیشكرده‌وه: ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه به‌مه‌به‌ستی شیكاری و هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.