Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 10:47

وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌دات

له‌باره‌ى گیرخواردنى ژماره‌یه‌ك عومره‌كاری كورد له‌ سعودیه‌
کوردستان TV
#7
100%


وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم رایگه‌یاند، ژمارەیەك عومرەكاری هەرێم تا ئێستا لە وڵاتی سعودیە نەگڕاونەتەوە بەهۆی دروستبوونی كێشەی تەكنیكی لە فڕۆكەكەیان، ده‌ڵێت: تا ڕۆژی 17ی حوزەیران هەموو عومرەكان دەگەڕێنەوە هەرێم.

ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 8ى حوزه‌یران، نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى ڕایگه‌یاند، له‌ مانگى ڕه‌مه‌زان ئەو هاووڵاتییانەی هەرێمی کوردستان کە بە مەبەستی عومرە سەردانی سعوودیەیان کردووە زیاترن له‌ شه‌ش هه‌زار هاووڵاتیى، له‌ نێویاندا هه‌یه‌ به‌ ویستى خۆى بۆ ماوه‌ى 10 بۆ 30 ڕۆژ ماونه‌ته‌وه‌، ئه‌وانه‌ى كه‌ ده‌بوو له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ بێنه‌وه‌ به‌هۆى هه‌ڵه‌یه‌كى ته‌كنیكى له‌ كاتى چوونه‌وه‌یان فڕۆكه‌كه‌یان دوا كه‌وتووه‌.

زیاتر گوتى، سه‌رجه‌م عومره‌كارانى كورد ته‌ندروستیان باشه‌ و 17ى حوزه‌یران هه‌موویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كوردستان، ئه‌وه‌ى ناڕازییه‌  ده‌توانێت له‌كاتى هاتنه‌وه‌ى له‌لاى ئێمه‌ سكاڵا له‌سه‌ر كۆمپانیاكان تۆمار بكات.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم لەگەڵ هێڵی ئاسمانی عیراق و حەج و عومرەی عیراق لەسەر خەتن بۆ ئەوەی هەرچی زووە كار بۆ گەڕانەوەی ئەو عومرەكارانە بكرێت، كە لە وڵاتی سعودیە ماونەتەوە.

ساڵانە گەشتیارێکی زۆر لە هەرێمەوە سەردانی  سعوودیە دەکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتی عومرە کە بەشێکە لە ئەرکى ئاینی و لە هەرێم بە سەتان کۆمپانیای تایبەتمەندی ئەو بوارە هه‌ن.

پ: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.