لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ڕونكردنەوە لەسەر دۆسیەی كوشتنی گه‌نجه‌كه‌ی چاڤی لاند ده‌دات
پۆلیس رایدهگهێنێت ، شەوی پێنجشەممەو لەسێیەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا، لەروداوێكی شەڕكردندا لەبەردەرگای یەكەمی پرۆژه‌ی گه‌شتیاریی چاڤی لاند، گەنجێكی تەمەن (18) ساڵ به‌ناوی (ع ، ح ، ع) كوژرا، دوای روداوه‌كه هێزەكانی پۆلیس سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد.
پۆلیسى سلێمانى ده‌شڵێت ، بۆ هەمو لایەكی ڕوندەكەینەوە كه هەر لەسەرەتای ئاگاداركردنەوەی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لەڕوداوی كوشتنی گەنجەكە، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەكەو گەنجەكە بەبرینداری بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە، بەڵام به‌داخه‌وه بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نن ، هاوكات توانراوە سێ تۆمەتبار بەناوەكانی (ن ، ح ، ج - ژ ، ن ، ح - أ ، ع ، ع ) دەستگیربكرێنو ڕادەستی بنكەی پۆلیسی ئازادی بكرێن بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر لەڕوداوەكە.
لهبهشێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى پۆلیس هاتووه ، لەئێستادا لەلایەن پۆلیسه‌وە هەموو ڕێكارە یاساییەكان گیراونەتەبەرو هەركەسێكیش لەسەر ئەم ڕوداوە فەرمانی گرتنی بۆ دەربچێت دەستگیردەكرێت.
لهكۆتادا پۆلیس رایدهگهێنێت هاوڵاتیان دڵنیادەكەینەوە كە كار لەسەر هەمو سكاڵاكان دەكەین‌و داكۆكی لەمافی سكاڵاكاران دەكەین بەپێی رێكاره یاساییه‌كان.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.