لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به شى كاروباری یاسایی دیوانی په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه رایدهگهێنێت ، سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه ناراست و بێ بنه‌ماو چه‌واشه‌كارییانه‌ى كه له رۆژی شه‌مه رێكه‌وتى 8/6/2019 له ژماره‌یه‌ك ماڵپه‌ڕو رۆژنامه، له‌سه‌ر جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڵاوكراوه‌ته‌وه، دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان له رێگه‌ی به‌شی كاروبارى یاسایی‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی رێكاره یاساییه‌كان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كات
راشیدهگهیهنن ، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستانیش مافی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ریان هه‌یه.
به‌شى كاروبارى یاسایى دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت ، په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌فافییه‌ت ده‌رگای بۆ سه‌رجه‌م میدیا‌و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كراوه‌یه بۆ زانینی راستی و دروستیى ته‌واوى بابهتهكان.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.