به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری میوانانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ، سبه‌ی رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان به‌رێوه ده‌چێت و شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌شداری له رێوڕه‌سه‌كه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی جێگری سكرتێری گشتی حزبه‌كه، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له شاری سلێمانی كۆبوویه‌وه.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌تیف شێخ عومه‌ر، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له لێدوانیكیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی گوتی: سبه‌ی وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌شداری له رێوڕه‌سمی سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.