دوای ئه‌وه‌ی نێیمار داسیلڤای ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و یانه‌ی پاریس سانجێرمان دووچاری پێكانێكی سه‌خت هات و له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل دوورخرایه‌وه
ئه‌دینۆر تیتی ڕاهێنه‌ری به‌ڕازیل ویلیان بۆرخیس داسیلڤای ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی چێڵسی له شوێنی نێیمار بانگهێشتی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه كرد بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مه‌ریكا كه له پازده‌ی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ویلیانی ته‌مه‌ن سیی ساڵ گه‌یشته‌وه وڵاته‌كه‌ی و په‌یوه‌ندی به كه‌مپی مه‌شق و ئاماده‌كاری سه‌ماكارانی سامبا كرد‌و له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ش درێسی ژماره ده ده‌پۆشێت كه هه‌مان درێسی نێیماره له هه‌ڵبژارده‌كه‌دا، ویلیان ڕایگه‌یاند، زۆر خۆشحاڵه‌و هه‌ست به شانازی ده‌كات كه بانگهێشتی پێكهاته‌ی به‌ڕازیل كراوه، گوتیشی، پۆشینی درێسی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌م هه‌ستێكی تایبه‌تم پێده‌به‌خشێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر یاریگای خۆمان و به پاڵپشتی هانده‌رانمان یاریه‌كانی كۆپا ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامده‌ده‌ین كه ئه‌مه‌ش ڕووداوێكی زۆر تایبه‌ته‌و بێگومانم له‌وه‌ی هانده‌ران ده‌بنه فاكته‌رێكی به‌هێز تا نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌سه‌ر خاكی خۆمان ببه‌ینه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.