دواجار له‌نێوان خۆشه‌ویستی ڕۆناڵدۆ و میسی ئه‌وه ئیدین هازارد چوونی بۆ لای زێدان هه‌ڵبژارد و ناچاره چی دیكه ڕكابه‌ری ئه‌و دووانه بكات، یاخود له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه گلاكتیكۆس له یانه‌ی مێره‌نگی دروست بكات، له ڕاستیدا هه‌موو یاریی ئه‌و ستارهمان دیوه، به‌ڵام ده‌مه‌وێت وه‌كو پێشبینی و به‌رچاو ڕوونی باسی ئه‌وه بكه‌م ئه‌و یاریزانه چۆن له پێكهاته‌كه‌ی زیزۆدا یاریی ده‌كات؟.
بێگومان دوای چوونی هازارد بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید تاڕاده‌یه‌كی زۆر گۆڕینه‌وه‌ی تۆپه‌كان و گه‌یشتن به قوڵایی گۆڵی ڕكابه‌ر و هه‌ڵكشانی زیاتر له باڵه‌كان ده‌بینرێت، به تایبه‌تی ئه‌و له‌م وه‌رزه‌دا به ته‌نیا له خوله جیاوازه‌كان (21) گۆڵی هه‌بوو جگه له‌مه (17) گۆڵیشی بۆ یانه‌ی بلوز دروست كرد. یه‌كه‌م وێنه‌ی یاریكردنی زێدان به بۆچوونی من: (4ـ3ـ1ـ2) ده‌بێت به پشت به‌ستن به به‌لجیكییه‌كه وه‌كو دروستكاری یاریی له پشته‌وه‌ی و دووانه‌ی پێشه‌وه كه‌ریم بنزیما و لۆكا یوڤیچ، چونكه هازارد لێهاتووه له گرتن و پێدانی گۆڕینه‌وه به دیقهتهكان و لێوه‌شاوانه ده‌توانێت دووانه‌ی باڵه‌كان پێكه‌وه ببه‌ستێت و جیاوازیش دروست بكات له هێڵه‌كانی پێشه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌مانه‌ی به باشی له یانه كۆنه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، له‌كاتێكدا یاریزانی تازه هاتووه یوڤیچ توانای هه‌یه به به‌رده‌وامی هێڵی به‌رگری به‌رامبه‌ر دوو له‌ت بكات و سوود له هاوڕێكانی ببینێت، كه ده‌مێكه زێدان به‌دوای ناوێك‌دا ده‌گه‌ڕێت به‌خێرایی هێڵی ناوه‌ند به هێڵی هێرشبردنه‌وه ببه‌ستێته‌وه، یان لانیكه‌م بتوانێت چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی سێ یه‌كی پێشه‌وه‌ی یاریی یانه‌كه‌ی بكات و كه‌متریش پشت به باڵه‌كان ببه‌ستن، كه پێشتر كه‌س نه‌بوو به خێرایی و تۆپه‌وه هه‌نگاو بنێت و تیپه‌كه له ئینهاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی ڕزگار بكات، یان تۆپ بخاته تۆڕه‌كه‌وه.
له‌كاتی (4ـ3ـ3)دا ئه‌وه ئیدین به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی دێته باڵی چه‌پ، به‌ڵام له‌وێدا نامێنێته‌وه، چونكه شێوه یاریكردنی ئه‌و ڕانه‌وه‌ستانه له یاریگادا و هه‌میشه په‌لاماری تۆپ ده‌دات و كه‌متر ئه‌ركه‌كانی له‌و ناوچه‌یه جێبه‌جێ ده‌كات، به‌ڵكو ده‌كشێته نیوه یاریگا و دواتر به‌ره‌و قوڵایی بۆكسی گۆڵ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت و ده‌یه‌وێت تۆپه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری به‌ره‌و گۆڵ تێپه‌رێنێت، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی ده‌بێت له‌گه‌ڵ بنزیما شوێنه‌كانیان بگۆڕنه‌وه، تا زیاتر لایه‌نی فره‌یی له نووكی پێشه‌وه‌دا هه‌بێت. له لایه‌كی دیكه‌وه كاسیمیرۆ كه به باشی ده‌توانێت كۆنتڕۆڵی به‌رده‌می به‌رگری و گوشاره‌كانی ناوه‌ندی تیپی ڕكابه‌ر بكات، ئه‌وه ده‌رگای زیاتر به‌ڕووی به‌لجیكییه‌كه ده‌كاته‌وه به هیچ جۆرێك له فیكری ئه‌وه‌دا نه‌بێت بۆ به‌رگری بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌گه‌ر زێدان ڕێگای بدات ئه‌و هۆشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕاستی مه‌یدان و هێرشبه‌راندا بكات و واجباتی دیكه‌ی بۆ زیاد نه‌كات، بێگومان ئه‌و تازه هاتووه نایه‌ڵێت تیپه‌كه‌ی گرفتی گه‌مارۆدان و نه‌بوونی ڕووبه‌ری یاریگایان هه‌بێت، یان لانیكه‌م به خێراییه‌كی زۆر ده‌توانێت ته‌واوی هێرشه‌كان بینا بكات و كۆتایی پێبهێنێت، چونكه ئیدین هێزی هونه‌ری فریوودان و زاڵبوونی به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كانیدا هه‌یه و هیچ یاریزانێكیش له‌كاتی (1V1 ) مه‌حاڵه له جوڵه‌ی بخات، به‌وه‌ش نایه‌ڵێت زێدان ده‌ستبه‌رداری لایه‌نی هێرشبردن بێت، به‌ڵام هێشتا تیپه‌كه‌ی ده‌بێت له بیری هێنانی ئه‌ستێره‌ی دیكه‌دا بن، چونكه ئه‌م جۆره پلانانه به ته‌نیا یاریزانێك ته‌واو نابن.
هه‌وراز كاوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.