د.بهشیر حهداد بهدواداچون بۆ كێشەی عومرەكارانی هەرێمی كوردستان دهكات و كێشهكهیان چارهسهر دهبێت.
له راگهیهندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران هاتووه، دوای ئەوەی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: عومرەكارانی ههرێم كێشەی گەڕانەوەیان بۆ دروست بووە و هاتنەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان دواكەوت، ههروهها ژمارەیەك لە عومرەكاران پەیوەندیان كرد به دكتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەڕێزیان راستەوخۆ پەیوەندی كرد بە شێخ خالید ئەلعەتیە سەرۆكی دەستەی حەج و عومرە و تیمی دهسته لە عەرەبستانی سعودییه، بۆ زانینی هۆی دواكەوتنی گەرانەوەی هەزارەها عومرەكاری هەرێم.
د.بەشیر حەداد داوای چارەسەركردنی به پەلەی لێكردن بۆ گرفتەكه، دواتر بەهەماهەنگیكردن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار توانرا كێشەكە چارەسەر بكرێت و سبەی یەكشەممه یەكەمین گروپی عومرەكاران دەگەڕێنەوە هەولێر و له رۆژانی دواتریش گهڕانهوهیان بەردەوام دەبێت له رێگای هەردوو فرۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.