رێكخراوی تیرۆریستی داعش گرتەیەكی ڤیدیۆی بڵاوكراوەتەوە، چۆنێتی ئه‌نجامدانی كرده‌یەكی تیرۆریستی له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی كە 10 ئه‌فسه‌ری سوپای عێراق و ئه‌فسه‌ر له‌حه‌شدی عه‌شائیری ده‌كوژێت.
هەرچەندە داعش كارە تیرۆرستییەكەی لە چەند مانگی رابردوو ئەنجامداوه، بەڵام ڤیدیۆكەی تازە بڵاوكردەوە كە تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه، له ناوچه‌ی (لچابگیه) له باكووری شاری فه‌لوجه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵێك كه ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری سوپای عێراق و حه‌شدی عه‌شائیری تێدا كۆبوونه‌ته‌وه.
دوای ئەوەی چەكدارەكان ده‌چنه ژووره‌وه ده‌ستبه‌جێ فه‌رمانیان پێده‌كه‌ن خۆیان به‌ده‌مدا بخه‌نه سه‌ر زه‌وی و دواتر پرسیاری ناوی چه‌ند كه‌سێكیان لێ ده‌كه‌ن.
پاشان چه‌كداره‌كانی داعش له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌ست به كوشتن‌یان ده‌كه‌ن و یه‌ك یه‌ك بانگیان ده‌كه‌نه حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه و ده‌یانكوژن، به‌ڵام له‌وكاته‌ی یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كانی حه‌شدی عه‌شائیری ده‌كه‌وێته مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵیان و ده‌ڵێت من ئه‌فسه‌ر نیم و قسه‌ده‌كه‌ن، مولازێكی سوپای عێراق هه‌وڵ ده‌دات رابكات و له ده‌ستیان هه‌ڵبێت، به‌ڵام چه‌كداره‌كانی داعش ده‌ستبه‌جێ ته‌قه‌ی لێده‌كه‌ن و ده‌یكوژن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی داعش بڵاویكردووه‌ته‌وه. سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌فسه‌رانه كه ژماره‌یان 10 كه‌سه له‌و كرده تیرۆریستییه‌دا كوژراون.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.