سەرۆکی ئینستیتووتی خوێندنی کوردی له بەرلین بەبۆنەی هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان کرد، کە ئەمە دەقەکەیەتی:-
برای بەڕێز و خۆشەویستمان کاک نێچیرڤان بارزانی
سڵاوتان لێبێت و لە خۆشی دابن..
جەژنى ڕەمەزانتان پیرۆز بێ و لەگەڵ ماڵومنداڵتاندا ھەمیشە لە خۆشی و بەختەوەریدا بن. لە دڵەوە پیرۆزبایی ھەڵبژاردنتان بە سەرۆکی کوردستان لێدەکەین و دەزانین، کە ئەرکێک یەکجار گەورەتان پێ سپێرراوە.
بێگومانین، سەرۆکێکى لێھاتوو دەبن و ئەو ڕێگایەی کە گرتووتانەبهر لەسەری بەردەوام دەبن. وەک دەزانن، ئەوەی لە دەستى ئێمە بێ و ببێتە پشتگیریتان بۆ گەیاندنی ئەو نەتەوەیە بە کەناری ئارام و سەربەست و سەرفرازی، درێغی ناکەین و ئامادەین بۆ گشت کارێک، کە لە بەرژەوەندی نەتەوەکەماندا بێت.
وەک ئاگادارن، توانیومانە بە کاری زانست و ئەدەبی و فەرھەنگ و نووسینمان زمان و کلتووری کورد لە ئەورووپادا بەتایبەت لە زانستگاکاندا بگەیەنینە ئاستێک، کە ھاوشانى زمانەکان له ڕۆژھەڵات ناوەڕاست، وهكو فارس و عەرەبی و توورک بێت.
پشتگیریتان بۆ ئەم کارانەمان و گەیاندنیان بە کوردی دانیشتووی ئەورووپا و نەوەکانیان، دەبێتە پردێکى پتەو و کورد لێک نزیک دەکاتەوە، كه ھەستى نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرییان تێدا پەروەردە دەکات.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و سەرکەوتنتان بە دڵ بۆ دەخوازین.
فەریاد فازیل
دامەزرێنەر و سەرۆکى ئینستیتووتی خوێندنی کوردی له بەرلین
تێزانین سبهى دووشهممه به ئامادهبوونی ژمارهیهكی زۆری میوانانی ناوخۆ و دهرهوه ، رێوڕهسمی سوێندخواردنی سهرۆكی ھهرێمی كوردستان بهرێوه دهچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.