نیوهڕۆی ئهمڕۆ له گەڕەکێکی شاری زاخۆی سهر به پارێزگای دهۆك، ئافرهتێك لهلایهن هاوسهرهكهیهوه خنكێندرا.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی حوزەیران کەسێک لە ماڵەکەی خۆیدا هاوسەرەکەی خۆی خنکاندووە.
گوتیشی، تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوەو لێکۆڵینەوەش لە چۆنییەتی رووداوەکە دەستیپێکردووە.
هێمن سلێمان ئاماژەی بەوەشکرد، کە خێزانەکە خاوەنی سێ منداڵن و پیاوەکە تەمەنی 42 ساڵە و هاوسەرەکەشی تەمەنی 34 ساڵە.
وتەبێژی پۆلسی دهۆک ئەوەشی خستەڕوو، کە پیاوەکە لە بەریتانیا گەڕابوویەوە کوردستان، دوای رووداوەکە ویستوویەتی خۆی لە هێزەکانی ناوخۆ بشارێتەوە، بەڵام دواتر تۆمەتبارەکە بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.