كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 10 ى 6 ى 2019 ، به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى باڵای پارته سیاسیه‌كانى كوردستان و عێراق و باڵیۆز و نوێنه‌رایه‌تى وڵاتانی بیانى له‌عێراق ڕێ‌و ره‌وسمى سوێند خواردنى نێچیرڤان بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له‌هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له‌ڕێوره‌سمى سوێند خواردنى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانى نێو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و چه‌ندین كه‌سایه‌تى سیاسی عێراق و باڵیۆز و نوێنه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیانی ئاماده‌یی ڕێوره‌سمى سوێند خواردنى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان ده‌بن
به‌پێى راگه‌یاندراوی ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانیش له‌سه‌ر دانیشتنى ئه‌مرۆی په‌رله‌مان رایده‌گه‌یه‌نن به‌پێی حوكمی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له مادده‌ی 16 و بڕگه‌ی سێسه‌م له مادده‌ی 18 و مادده‌كانی (47،48،52،55،56،57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره 7ـی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، كاتژمێر 11ـی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 10/6/2019 به‌ڕێوه بچێت.
به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان دانیشتنى ئه‌مرۆی په‌رله‌مان به‌م شێوه‌یه ڕوونكراوه‌ته‌وه :
یه‌كه‌م - رێكاره‌كانی تایبه‌ت به سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان - عێراق.
1- خوله‌كێك وه‌ستان و رێزنان له گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ سروودی نیشتمانی عێراقی و مارشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب.
دووه‌م- خوێندنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره 6ـی ساڵی 2019 تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی رێزدار نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان - عێراق.
3- سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی).
4- پێشكه‌شكردنی وتاری به‌شێك له ئاماده‌بووان به‌و بۆنه‌یه‌وه.
5- وته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی).
دووه‌م، ناونانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان - عێراق، به‌پێی بڕگه‌ی 3 له مادده‌ی 56 له یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 1ـی ساڵی 1992ـی هه‌مواركراو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.