به‌پێى راگه‌یاندراوێك له‌فراكسیۆنى كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانى كوردستان ، رایده‌گه‌یه‌نن سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئه‌مرۆی پەرلەمانی کوردستان له 10 ى ى 2019 ، کە سەرۆکی نوێی ھەرێمی كوردستان سوێندنی یاسایی دەستبەکاربوونی دەخوات، ئێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان وەک ھەر کۆبوونەوەیەکی دیکەی ئاسایی لەو کۆبوونەوەیە دەڕوانین و بەشداریی دەکەین .
كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا به‌به‌شداری سه‌ركرده‌ى پارته كوردستان و عێراقی و باڵیۆزی وڵاتان و نوێنه‌رانى وڵاتانى بیانی و سه‌رۆككۆماری عێراق و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕێوڕه‌وسى سوێند خواردنى نێچیرڤان بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.