له میانه‌ی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ی حوزه‌یرانی 2019، سه‌رۆك بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له وتاره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی ڕایگه‌یاند: پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م و به هه‌موو تواناشه‌وه پشتگیری ده‌كه‌ین.
سه‌رۆك بارزانی له وتاره‌كه‌یدا داوای له حكوكومهتی هه‌رێم و حمومهتی عێراق كرد هه‌رچی زوویه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن به تایبه‌تیش جه‌ختی له‌سه‌ر كێشه‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كرده‌وه و ڕایگه‌یاند پێویسته هه‌رچی زووه كێشه‌كان به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن چونكه ڕۆژ به ڕۆژ كێشه‌كان قوڵتر ده‌بنه‌وه یۆیه پێویسته به هه‌ماهه‌نگی و به پێی ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
له باره‌ی داعشه‌وه سه‌رۆك بارزانی گوتى: ڕاسته داعش توشی شكست بووه به‌ڵام تا ئێستاش بوونی ماوه و هه‌روه‌ها هاوبیرانی داعش ماون بۆیه پێویسته رشووبهڕووی ئه‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه ببینه‌وه، تاوه‌كو كاره‌ساتی ساڵی 2014 دووباره نه‌بێته‌وه.
له‌باره‌ی كێشه‌و ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشه‌وه سه‌رۆك بارزانی ڕایگه‌یاند: پێویسته كێشه‌كان به ته‌فاهوم چاره‌سه‌ر بكرێن و شهر له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ گه‌لێكدا نییه.
ده‌قی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:
"به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان به‌خێربێن سه‌رچاوان
زۆر سوپاستان ده‌كه‌ین و به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌ین و زۆر خۆشحاڵین به هاتنتان
سوپاس بۆ خوای گه‌وره كه یارمه‌تی داین بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی دوای هه‌ڵبژاردنی ٣٠ی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو. سوپاس بۆ گه‌لی كوردستان و خۆڕاگرییان به‌رامبه‌ر زۆر هه‌ڕه‌شه‌ی جۆراوجۆر. سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان.
له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ٣٠ی ئه‌یلوولی ساڵی ڕابردوو هه‌لومه‌رجێكی تازه هاته پێشه‌وه، له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتیدا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا، ئه‌مڕۆش سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندی یاسایی خوارد و له سبه‌ینێشه‌وه هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات.
لێره‌دا من پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م، داوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌كه‌م و به هه‌موو توانایه‌ك پشتگیری ده‌كه‌م.
داوای جددیم له حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدرال ئه‌وه‌یه كه پێكه‌وه هه‌وڵ بده‌ن هه‌رچی زووتره ئه‌و كێشانه‌ی ماون، چاره‌سه‌ریان بكه‌ن، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كێشانه‌ی كه له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمن، به‌تایبه‌تیش ناوچه‌كانی كێشه له‌سه‌ر، چونكه ڕۆژ به ڕۆژ كێشه‌كان قووڵتر ده‌بنه‌وه و جێی مه‌ترسیی جددین.
پێویسته به حیكمه‌ت و لێكتیگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگیی هه‌موو لایه‌ك چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكرێت به‌پێی ده‌ستوور.
درووسته داعش تووشی شكان بووه، به‌ڵام داعش و هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ماوه، هه‌روه‌ها خه‌ریكه خۆی ڕێك ده‌خاته‌وه، هاوبیری داعش ماون، هه‌ردووك پێكه‌وه مه‌ترسیی جددین له‌سه‌ر ئه‌من و ئاسایشی نه‌ك هه‌ر عێراق، به‌ڵكوو هه‌موو ناوچه‌كه و جیهان، بۆیه پێویستیی به هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واو هه‌یه بۆ ڕیگه‌گرتن له‌م مه‌ترسییه گه‌وره‌یه تا جارێكی‌تر كاره‌ساتی وه‌ك ساڵی ٢٠١٤ دووباره نه‌بێته‌وه.
بۆ كێشه‌كانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ئومێده‌وارین هه‌موو لایه‌ك كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن چونكه شه‌ڕ له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌س نییه
له‌ناو هه‌رێمیش هیوادارم لایه‌نه‌كان به گیانی هه‌ست به به‌رپرسیارێتیكردن كار بكه‌ن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، جارێكی‌تر به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌م."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.