Erbil 38°C چوارشەممە 26 ئاب 09:32

سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق: ستایشی رۆڵی سەرۆک بارزانی ده‌که‌ین بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد

حەلبووسی پاڵپشتی خۆی بۆ نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان دەربڕی
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 10 ى 6 ى 2019 ، له‌مه‌راسیمى سوێند خواردنى نێچیرڤان بارزانى  وه‌ك سه‌رۆكى نوێى هه‌رێمی كوردستان محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند ،  پاڵپشتین خۆمان ده‌رده‌برین بۆ نێچیرڤان بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى نوێی هه‌رێمی كوردستان 


حه‌لبووسی راشیگه‌یاند ستایشی رۆڵی سەرۆک  مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌ین  بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد


سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وتیشى پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەم و هەڵبژاردنی هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا

 محه‌مه‌د حه‌لبوسى راشیگه‌یاند ، ئێمە بەربەستمان لە پێشە و هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی هەلێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەشێوەیەک هیچ کێشەیەک نەمێنێت، بۆ ئەمەش ئێمە پاڵپشتی دەکەین.

 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى عێراق له‌درێژه‌ى وتاره‌كه‌یدا وتیشى سه‌رۆك مەسعود بارزانی لە ماوەی نیو سەدەی رابردوو، هەوڵێکی زۆری بۆ بەدەستهێنانی مەفەکانی خەڵکی کوردستان داوە و بەردەوامی بە  کاروانەکانی مەلا مەستەفا بارزانی دا.

محەمەد حەلبووسی راشیگه‌یاند له‌ئێستادا کوردستان بووەتە لایەنێکی بەهێز و دەتوانێت رکابەری وڵاتانی دراوسێ بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.