نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له لاپهڕهی تایبهتی خۆی فیسبووك سوپاسنامهیهكی بڵاوكردهوه رایگهیاند: گشت ھەوڵەکانم بۆ پاراستنی ماف، دەستکەوت و بەرژەوەندییەکانی ھاوڵاتییانی ھەرێمی کوردستان تەرخان دەکەم.
دهقهكهیهتی:
شەرەفمەندم کە بەردەوام بم لە خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و زۆر سوپاسی گەل و پەرلەمانی کوردستان و گشت ئەو لایەن و کەسایەتییانە دەکەم کە ئەمڕۆ لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکایەتی زەحمەتیان کێشا.
گشت ھەوڵەکانم بۆ پاراستنی ماف، دەستکەوت و بەرژەوەندییەکانی ھاوڵاتییانی ھەرێمی کوردستان تەرخان دەکەم.
ئەمڕۆ دووشەممە 10-6-2019 لە رێوڕەسمێکی گەورە و بە ئامادەبوونی سەدان میوانی کوردستانی، عێراقی و جیهانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوێندی یاسایی خوارد.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.