ن/ به‌كر كه‌ریم
نوسه‌ر و فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی ئارپهرشوبنهاوهر ده‌لێ" كارامه‌یی (المهاره) ئامانج ده‌پێكێ، كه هیچ كه‌سی تر ناتوانن بیپێكن".
شكی تێدانییه نه‌بوونی یان كه‌می كارامه‌ییه‌كانی ژیانی (المهارات الحیاتیه) لای نه‌وه‌كانی ئێستامان بریتییه له گه‌وره‌ترین گیروگرفت و ته‌نگ و چه‌له‌مه، كه پێویسته به‌دوای دا بگه‌ڕێین و توێژینه‌وه ئه‌نجام بده‌ین، كه چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته گه‌وره‌یه بكه‌ین. هۆكاری سه‌ره‌كی و كۆتایی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه تا ئێستاش نه‌توانراوه كارامه‌ییه‌كانی ژیان بخرێته ناو پرۆگرام و بابه‌ته‌كانی خوێندن به‌تایبه‌تی له قۆناخی بنه‌ڕه‌تی وه‌كو بابه‌تێكی سه‌ره‌كی و سه‌ربه‌خۆ هه‌فتانه چه‌ند وانه‌یه‌ك بۆ قوتابیان بخوێندرێت و قوتابیانی فێری كارامه‌ییه‌كانی ژیان بكات، كه هۆكاری سه‌ره‌كییه له سه‌رنه‌كه‌وتن له كاره پیشه‌یی و كه‌سییه‌كان ئه‌ویش به هۆی نه‌بوونی ئه‌و كارامهییانه، كه كارامهییهكانن كاریگه‌ری راسته‌وخۆ و ئه‌رێنییان هه‌یه له سه‌ر باشتركردنی ره‌فتار و كرداری هه‌رتاكێك له كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و باشتر له سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ڵس وكه‌وت كردن له ژیانی رۆژانه‌ماندا له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر به گشتی، هه‌روه‌ها له هه‌مان كاتدا متمانه نه‌دانه به هه‌ر یه‌كێك له كار و كرده‌وه‌كاندا، بۆیه گرنگه و پێویسته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بابه‌تی كارامه‌ییه‌كانی ژیان وه‌كو بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له سه‌رجه‌م پۆڵه‌كانی قۆناخی بنه‌ڕه‌تی بخاته ناو پرۆگرامه‌كان و بخوێندرێن هه‌ر پۆلێك ته‌واوكه‌ری پۆڵه‌كانی پێش خۆی بێت تا بتوانین مرۆڤی كوردستانی به شێوه‌یه‌كی تۆكمه و ته‌ندروست بنیات بنێین، چونكه كارامه‌ییه‌كان بنه‌مایه بۆ بنیاتنانی مرۆڤ كه قۆتابییه خۆشه‌ویسته‌كانمان په‌روه‌رده بكرێن و ووشیار بكرێته‌وه و متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌بێت و هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بكه‌ن و بتوانن به‌رگه‌ی پاڵه‌په‌ستۆكان بگرن و له كاتی پێویست بڕیاری دروست بده‌ن و گرفته‌كانیش به شێوه‌ی ته‌ندروست چاره‌سه‌ر بكه‌ن و به‌رده‌وام بیركردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه‌یان هه‌بێت، له بیرمان نه‌چێت چۆنیه‌تی گوێ گرتن و به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كان و تێگه‌یشتن و په‌سندكردنی یه‌كتری و راوێژكردن و سه‌ركردایه‌تی كردنی راسته‌قینه و به‌یه‌كه‌وه كاركردن و ده‌ست پێشخه‌ری بۆ كاری باشه و ئه‌وانه و چه‌ندان و چه‌ندانی تر هه‌مووی به‌شێكن له كارامه‌ییه‌كان كه پێویسته قوتابیانمان له قۆناخی بنه‌ڕه‌تی له سه‌ریان په‌روه‌رده بكرێن، كه گه‌وره بوون به سوود و قازانج بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی ده‌گه‌رێته‌وه كه هه‌مووی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه، وه‌كو ئه‌مانه‌تێك كاری ووردی له سه‌ر بكرێت بۆ بنیاتنانی مرۆڤی كوردستانی و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی، كه‌چی ده‌بینین هه‌ر له به‌ر گرنگی بابه‌تی كارامه‌ییه‌كان له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ووڵاتانی جیهان چه‌نده‌ها ساڵه له پرۆگرامه‌كان ده‌یخوێنن هه‌ر بۆنموونه (164) سه‌دوشه‌ست و چوار ووڵات له كۆی (196)سهدونۆههد و شه‌ش ووڵاتی جیهان له خوێندن دا كارامه‌ییه‌كانی ژیان ده‌خوێندرێت وه‌كو بابه‌تێكی بنچینه‌یی، هه‌روه‌ها بابه‌تی كارامه‌ییه‌كان به‌شێكه له پرۆگرامه‌كانی خوێندنی فه‌رمی له (70)حه‌فتا ووڵات له ووڵاته نووستوو و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان، له ساڵی (2004) له به‌نگلادیش له قۆناخه‌كانی خوێندن بابه‌تی كارامه‌ییه‌كانی ژیان ده‌خوێندرێت، وه‌هه‌روه‌ها له (ئازه‌ربایجان و مالاوی و ....)ووڵاتانی تریش به‌هه‌مان شێوه.
ماوته‌وه بلێم كارامه‌ییه‌كانی ژیان سه‌ركرده‌ی دوا رۆژ ئاماده ده‌كات و دروستی ده‌كات له هه‌موو روویه‌كه‌وه ئه‌ویش له په‌روه‌رده و پرۆگرامه‌كان په‌روه‌رده ده‌كرێن و فێرده‌كرێن كه ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی و كاری سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه بۆ بنیاتنانی مرۆڤی سه‌ركرده بۆ كوردستان له هه‌موو روویه‌كه‌وه تا له ئایینده دا پارێزه‌ری خاكی كوردستانی خۆشه‌ویست بن و كوردستان‌مان به‌هێز بێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.