وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری توركیا پیرۆزبایی خۆی و به‌ڕێز سه‌رۆک ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌ركۆماری توركیای به به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان گه‌یاند و هیوای خواست له ئه‌ركه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت.
له په‌راوێزی ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10/6/2019 به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری توركیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز چاوش‌ئۆغڵو پیرۆزبایی خۆی و به‌ڕێز سه‌رۆک ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌ركۆماری توركیای به به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان گه‌یاند و هیوای خواست له ئه‌ركه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی وڵاته‌كه بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا و پشتگیریی وڵاته‌که‌ی بۆ هه‌رێم و حكوومه‌ت و به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپات کرده‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سه‌ردانه‌که و به‌ڕێز سه‌رۆک ئه‌ردۆگانی كرد كه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزباییی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی هه‌رێم لێکردووه، ئاماده‌یی هه‌رێمیشی بۆ به‌روپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ل توركیا نیشان دا.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به ناوچه‌كه‌وه به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.