وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، له نامهیهكدا بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتهكهی کردووە.
لە نامەیەکی پیرۆزباییدا بۆ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێز تارۆ کۆنۆ وەزیری دەرەوەی ژاپۆن پیرۆزبایی لە بەڕێزیان کرد، لەگەڵ هیواخواستنی به سەرکەوتنیان لە ئەرکی نوێیایاندا وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان و گەشەسەندنی زیاتریش بۆ هەرێمی کوردستان و گەلەکەی.
لە نامەکەیدا بهڕێز وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، وێڕای ستایشکردنی ڕۆڵی سەرکردانەی بەڕێزیان لە ماوەی سەرۆکایەتیکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، بەتایبەت لە تێپەڕاندن و زاڵبوون بەسەر ئەو قەیران و کۆسپانەی لەم ساڵانەی دواییدا بەرۆکی گەلی کوردستانیان گرتبوو؛ جەختی لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن کردووە، لەگەڵ بەردەوامیدان بە پشتیوانیی وڵاتەکەی لە هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان لەپێناو بنیاتنان و پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتری گەلەکەیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.