ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی(23)یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌رچوونی گۆڤاری(رامان) په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و ھه‌ڤاڵانی ستافی نووسین و هونه‌ریی له گۆڤاری رامان كردووه‌كه تیایدا هاتووه..
به‌بۆنه‌ی (23)مین ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاری(رامان) پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له ئێوه‌و نووسه‌ر و خوێنه‌رانی گۆڤاره ئازیزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و، ده‌ستی هه‌وڵ و كۆششی به‌رده‌وامتان ده‌گوشین، ئومێده‌وارین بۆ داهاتوو هه‌نگاوی زیاتر بنێن بۆ پێشخستنی فه‌رهه‌نگ و كوولتووری رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌ییمان.
گۆڤاری(رامان) خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیه‌كی رۆشنبیریی ئه‌وتۆیه، كه له‌و ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا توانیویه‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكات و، جێپه‌نجه‌ی روون و دیار و كاریگه‌ر بێ له‌و به‌خششه‌ی پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگای كوردستانی ده‌كات به‌بێ جیاوازی بیروبۆچوونی نووسه‌ر و ئه‌دیبان.
له‌و یاده‌دا وێرای پشتیوانی ته‌واومان بۆ پێشخستن و به‌رده‌وام بوونی گۆڤاره‌كه، هیوادارین هه‌رده‌م پێشه‌نگ بن بۆ خزمه‌تگه‌یاندن به بواری ئه‌ده‌ب و رۆشنبیریی و پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه داهێنه‌ره‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.