له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دزیكردن، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واره به‌رزه‌ی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه، 5 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران.
ده‌شڵێت پاش سكاڵای هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر چه‌ند حاڵه‌تێكی دزیكردن له‌سنوره‌كه، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واره به‌رزه‌وه زانیاری ورد كۆكرایه‌وه‌و توانرا 5 تۆمه‌تبار له‌سنوری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستگیر بكرێن.
پۆلیسى سلێمانى راشیده‌گه‌ێنێت تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بریاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌ندن‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واره به‌رزه‌وه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.