سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى لهپهیامێكدا كه‌له‌هه‌ژماری تایبه‌ت خۆی له‌تویته‌ر بڵاوی كردیته‌وه ، بە بۆنەی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان و ناوزەدکردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسرور بارزانی کرد.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى رایدهگهێنێت دڵخۆشم بەوەی ئەمڕۆ پەرلەمان مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی نوێی حکوومەت هەرێمی کوردستان هەڵبژارد.
لهبهشێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه ، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم و بە تەواوی پشتگیری بۆ هێنانەدی هەرێمی کوردستانێکی گەشەسەندووتر و سەرکەوتووتر دەکەم".
ئەمڕۆ سێشەممە 11ى 6 ى 2019 ، به 87 ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له كۆی 97 ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌شدار بوو، مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌ستنیشانكرا و نووسراوی ناوزه‌دكردنی مه‌سرور بارزانی، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رزكرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.