له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هادی ئه‌لعامری، ئه‌مینداری گشتیی رێکخراوی به‌در پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11/6/2019 له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز هادی ئه‌لعامری، ئه‌مینداری گشتیی ڕێکخراوی به‌در پیرۆزبایی له به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌رکه نوێكه‌یدا.
به‌ڕێز ئه‌لعامری هه‌روه‌ها هیوای خواست وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌رێز نێچیرڤان بارزانییه‌وه ببێته هۆكاری سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی زیاتری هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر باشتر بکات.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزباییه‌كه‌ی به‌رێز ئه‌لعامری كرد و جه‌ختی له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.