فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌شداریی له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و ده‌نگی بۆ ناونانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی دا .
له‌وباره‌یه‌وه لوقمان وه‌ردی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی له لێدوانێكدا بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند یه‌كێتی جه‌خت له یه‌كریزی ده‌كاته‌وه و پێویستیمان به یه‌كریزی هه‌یه و رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی كه دوو هێزی سه‌ره‌كین به‌رپرسیاریه‌تیی مێژووییان له‌سه‌ر شانه و له رابردووش وابووه كاتێك یه‌كێتی و پارتی ته‌بان مافه‌كان باشتر ده‌سته‌به‌ر ده‌بن و ئاستی خۆشگوزه‌رانیش له هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بێت ، بۆیه له‌و روانگهیهیهوه یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان به‌شداری له دانیشتنی دوێنیی په‌رله‌مان بۆ مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوون و سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و دانیشتنی ئه‌مڕۆش كه درێژكراوه‌ی دانیشتنی دوێنێ بوو، فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداریی كرد و ده‌نگمان دایه كاندیدی راسپێردراوی پێكهێنانی حكوومه‌ت .
لوقمان وه‌ردی گوتیشی: یه‌كێتی جه‌خت له پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنی ده‌كاته‌وه .
هیواشی خواست هه‌ردوولا پابه‌ندی رێككه‌وتن بن و هاوزه‌مان له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكوومه‌ت كار بكرێت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك و هه‌ڵبژاردنی پارێزگار له پشكی یه‌كێتی بۆ كه‌ركووك ، هه‌روه‌ها له هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركووك و به‌غدا یه‌كریز بین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.