به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ماركیۆرگیس سڵێوه، پاتریاكی سێیه‌می كه‌نیسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئاشوورییه‌كان له ئوسترالیا، پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات و ده‌ڵێت: خۆشحاڵم به‌ناوی خۆم و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سنهادۆسی كه‌نیسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئاشوورییه‌كان، به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی متمانه‌ی زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی گه‌ل له په‌رله‌مانی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته بكه‌م.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له‌خوای گه‌وره داواكارین ئه‌م بۆنه‌یه بكاته هۆكاری به‌رده‌وامی له‌ش ساغیتان و سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.