نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 12ی حوزه‌یرانی 2019، به مه‌رسوومی هه‌رێمی، مه‌سرور بارزانی، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسپارد.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/6/2019 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به ئاماده‌بوونى د. ڤاڵا فه‌رید سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى كوردستان به فه‌رمانى هه‌رێمیى ژمـــاره (1)ى سـاڵـى 2019 و به‌پێى بڕگه‌ى (دوازدهم)ى مادده‌ى (ده‌یه‌م) له یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركـراو و پاڵپشت به بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (7)ى ساڵى 2019 له دانیشتنى ئاساییى ژماره (8) له (11/6/2019)، بـڕیـارى دا به ڕاسپاردنى مه‌سروور بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى وه‌زاریى نۆیه‌مى هه‌رێمى كوردستان.
به‌پێى فه‌رمانه هه‌رێمییه‌كه ده‌بێت پێكهێنانى كابینه‌ى وه‌زارى له ماوه‌ى (30) سى ڕۆژدا له ڕێكه‌وتى ده‌رچوونى ئه‌م فه‌رمانه‌وه تێپه‌ڕ نه‌كات و فه‌رمانه‌كه له ڕۆژى ده‌رچوونییه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/6/2019 جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مه‌سرور بارزانی، رۆژی سێشه‌ممه، 11ی حوزه‌یرانی 2019، له‌لایه‌ن فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستانه‌وه ناوزه‌د كرا و له په‌رله‌مانی كوردستانیش، ده‌نگی 87 په‌رله‌مانتار له 97 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بووی به‌ده‌ست هێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.