دوای ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه مه‌سرور بارزانى له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان راسپێردرا بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌می حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروو بارزانى راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه
كه تێیدا هاتووه پەیوەست بە ناوزەدکردن و ڕاسپاردنم بۆ سەرۆکایەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێوستی دەزانم، سوپاسگوزاریی خۆم ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و جەماوەری پارتی بکەم بۆ دەستنیشانکردنم وەک پاڵێوڕاوی پارتی بۆ ئەم پۆستە، هەروەها سوپاس و پێزانینم ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان، بە هەموو فراکسیۆنەکانەوە دەکەم بۆ ناوزەدکردنم و سوپاسی سەرۆکی هەرێم دەکەم بۆ ڕاسپاردنم بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
مه‌سرور بارزانى ده‌شڵێت ، سوپاس بۆ متمانەتان و هەوڵ دەدەم بە هاوکاریی هەموو ئەو لایەنانەی بڕیاڕی بەشدارییان لە کابینەی نوێ داوە، لە وادەی دیاریکراودا پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمانی کوردستان، تاکو هەرچی زووتر بتوانین خزمەتێکی شایستەی گەل و نیشتمانمان دەست پێبکەین. ئاواتەخوازم هەموو لایەنە پەیوەندارەکان هاوکارمان بن بۆ ئەوەی هەرچی زووتر ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنین.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.