ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/6/2019 له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، د. ئه‌ندرۆ مۆریسن وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی، به ناوى حكوومه‌تى به‌ریتانیاوه پیرۆزبایی له به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌رك و پۆستی نوێیدا.
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا مۆریسن جه‌ختی له پته‌وكرنی زیاتری په‌یوه‌یندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له هه‌موو بواره‌كاندا له‌ژێر سه‌ركردایه‌تیی نێچیرڤان بارزانیدا كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزباییه‌كه‌ی كرد و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ى به ده‌رفه‌ت زانى بۆ ئه‌وه‌ى سوپاسی هه‌رێمى كوردستان بۆ هاوكاری و پیشتگیرییه‌كانی به‌ریتانیا له كاته سه‌خته‌كاندا دووپات بكاته‌وه، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمی كوردستانى بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا له هه‌موو بواره‌كاندا، نیشان دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.