لێپرسراوی گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له پهیامێكدا پیرۆزبایی خۆی و حزبهكهی ئاراستهی مهسرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێی حكوومهتی ههرێمی كوردستان كرد.
ئهمه دهقهكهیهتی:
زۆر بەڕێز/ جەنابی کاک مەسروور بارزانی
سڵاوێکی دۆستانە،
لە لایەن خۆم و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، پیرۆزبایی گەرمتان پێشکەش دەکەم، بە بۆنەی هەڵبژاردنتان لە پارلمانی هەرێمی کوردستان وەک سەرۆک وەزیرانی ئەو هەرێمە.
بێگومان لەم قۆناغەدا کە هەرێمی کوردستان لەگەڵ زۆر کێشە و کەموکووڕیی ناوخۆیی و دەرەکی بەرەوڕوویە و چاوەڕوانیی خەڵکیش لە کابینەی نوێی حکوومەت بە سەرۆکایەتیی بەڕێزتان لە ئاستێکی بەرزدایە، بەرپرسیاریەتییەکی زۆر گەورەتان کەوتووەتە سەرشان.
هیوادارین بە هەستکردن بەو بەرپرسایەتییە و لە هەمان کاتدا، کەڵک وەرگرتنی بەجێ لە هەموو دەرفەتەکان، بەسەر کۆسپەکاندا زاڵ بن و هەرێمی کوردستان بەرەو کەناری ئارامی، ئاشتی و ئاوەدانی راکێشن.
لەگەڵ رێزی دووبارە
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
22ی جۆزەردانی 1398ی هەتاوی
12ی ژووئەنی 2019ی زایینی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.