بەلجیکا جه‌خت له‌سه‌ر هاوبەشیى و پاڵپشتیی بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
هێندریك ڤان دی ڤێلدێ، باڵیۆزی بەلجیکا لە ئوردن و عێراق لە تویتێکدا نووسیویەتی، بەلجیکا هاوبەشێکی راستەقینەی ئەجێنداکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی دەبێت.
باڵیۆزی بەلجیکا لە ئوردن و عێراق ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بەلجیکا پشتیوان و هاوکاری هەولێر دەبێت.
هەروەها ڤان دی ڤێڵدی لە تویتەکەیدا هیوای سەرکەوتنیشی بۆ مەسرور بارزانی و کابینەکەی خواستووە.
مه‌سرور بارزانی، رۆژی سێشه‌ممه، 11ی حوزه‌یرانی 2019، له‌لایه‌ن فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستانه‌وه ناوزه‌د كرا و له په‌رله‌مانی كوردستانیش، ده‌نگی 87 په‌رله‌مانتار له 97 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بووی به‌ده‌ستهێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.