ئێوارهی ئهمڕۆ چوارشهممه فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردمانی وێستگەیەكی بەنزینیان لە سەنتەری ئامێدی كرد و زیانی زۆری لێ كەوتەوە.
پەیامنێری كوردستان تیڤی ڕایگەیاند: ئەو بەنزینخانەیە یەک کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری ئامێدییەوە دوورە و چەند مەترێک لە بارەگای لقی 18ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دوورە.
ئاماژەى بەوەشکرد، بۆردومانەکە هیچ زیانێکى گیانی لێ نەکەوتوەتەوە و زیانەکان تەنها ماددین کە بەر بەنزینخانەکە و ڕێگەکەى تەنیشتى کەوتوون.
بهپێى ووتهى قایمقامی ئامێدی، بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی بهدواوه نەبووە، بەڵام ترس و دلهڕاوكێیى زۆری لای خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.