لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ده‌ستگیر كردنى 2 تۆمه‌تبار به‌تاوانى دزیكردن راگه‌یاند
پۆلیس رایدهگهێنێت ، له‌لایه‌ن بنکەی پۆلیسی پیشەسازی سەر بەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان 2 تۆمەتباریان بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن دەستگیرکرد.
دهشڵێنت ، پاش تۆمارکردنی چەند سکاڵایەک لەلایەن ھاوڵاتیانەوە کە دزیان لێکراوە، بنکەی پۆلیسی پیشەسازی لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو بەسود وەرگرتن لەکامێراکانی چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری ورد، توانرا دو تۆمەتبار لەناو قەزای دەربەندیخان دەستگیر بکەن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ھەردوو تۆمەتبار دانیان بەئەنجامدانی چەندین تاوانی دزیکردندا ناوەو لەئێستادا بەفەرمانی دادوەرو بەپێی مادەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون.
لهكۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن لەلایەن بنکەی پۆلیسی پیشەسازییەوە پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.